په‌كه‌كه 16 سه‌ربازی توركیای كوشت
له ناوچه‌كانی جوله‌مێرگ و سیده‌كان كوژراوون

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، باسكی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" رایگه‌یاند: "له ناوچه‌كانی جوله‌مێرگ و هه‌رێمی كوردستان 16 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی میدیایی هه‌په‌گه، له‌و كاته‌ی سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌دا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان به‌ڕێوه‌بردووه، گه‌ریلاكانیان رۆژی 28/5/2018 له شاره‌دێی شه‌مزینانی سه‌ر به ناوه‌ندی جوله‌مێرگ 5 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له هه‌مان رۆژدا گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی سیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان 5 سه‌ربازی دیكه‌ی توركیایان كوشتووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌په‌گه، له كێلی كۆنترانیسی سه‌ر به جوله‌مێرگ، رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی توركیایان كوشتووه‌و 3 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداركراوون.