تره‌مپ: 12ی مانگ له‌گه‌ڵ كیم كۆده‌بمه‌وه
نامه‌یه‌كی له كیم جۆنگ ئونه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، له سه‌نگاپووره له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر له تویتێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی نامه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئون، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان له كات و شوێنی دیاریكراو، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی، تره‌مپ پێشوازی له كیم یۆنگ چۆڵ، یاریده‌ری سه‌رۆكی كۆریای باكوور كردووه و نامه‌یه‌كی كیمی داوه‌ته ده‌ست تره‌مپ.
هه‌رچه‌نده هێشتا ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی كیم بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی راگه‌یاند.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خسته‌گه‌ڕ و سه‌ردانی پیۆنگ یانگی پایته‌ختی كۆریای باكووری كرد و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆبووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سهنگاپوورهن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه بكه‌ن، كه بڕیاره 12ی حوزه‌یران، ئه‌نجام بدرێت.
ا. م