ئێران ئاوی زێی بچووك دهگرێتهوهو كێشهی ئاو له قهڵادزێ درووست دهكات
حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک روونکردنەوەیەک بڵاوکردەوە

K24 - ههولێر:
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە، کێشەی کەمی ئاو لەو شاری قەڵادزێ دروست بووە و حکوومەتی هەرێمیش لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم: "گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە کاتیکدایە، 1/6 کاتی بەردانەوەی ئاوە نەک گرتنەوەی."
هەر لە روونکردنەوەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا هاتووە:" كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە."
حکوومەتی هەرێم دەشڵێت:" ڕێباز حەملان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت، و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و لایەنە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
ئەوە دووەم جارە ئێران ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە و له کاتێکدا سەرچاوەی بەشێکی ئاوی خوارووی عێراق پشتی بە سامانی ئاوی هەرێم بەستووە.