ئێران ئاوی زێی بچووك ده‌گرێته‌وه‌و ‌كێشه‌ی ئاو له‌ قه‌ڵادزێ درووست ده‌كات

حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک روونکردنەوەیەک بڵاوکردەوە

K24 - هه‌ولێر:

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە، کێشەی کەمی ئاو لەو شاری قەڵادزێ دروست بووە و حکوومەتی هەرێمیش لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم: "گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە کاتیکدایە، 1/6 کاتی بەردانەوەی ئاوە نەک گرتنەوەی."

هەر لە روونکردنەوەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا هاتووە:"  كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە."

حکوومەتی هەرێم دەشڵێت:" ڕێباز حەملان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت، و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و لایەنە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

ئەوە دووەم جارە ئێران ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە و له‌ کاتێکدا سەرچاوەی بەشێکی ئاوی خوارووی عێراق پشتی بە سامانی ئاوی هەرێم بەستووە.

Fly Erbil Advertisment