خه‌رجی مانه‌وه‌ی كیم بووه‌ته كێشه‌ی به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ تره‌مپ
كیم: ئه‌و پاره‌یه زۆره و نایده‌ین.. قه‌بووڵیش ناكه‌ین ئه‌مه‌ریكا بیدات و سووكایه‌تییه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستاش پرسێك له نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ كیم خه‌رج ده‌كرێت له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له سه‌نگاپووره بۆ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته كێشه، كه بڕیاره 12ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆی چڕ و پڕ بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه به‌رده‌وامه و پیۆنگ یانگیش ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ پاره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی مانه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئون له سه‌نگاپووره، خه‌رج بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه، كیم له هۆتێلی "Fullerton" ده‌مێنێته‌وه، كه هۆتێلێكی به‌ناوبانگ و دیاره و تێچووی یه‌ك شه‌وی مانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆكێك له شوێنی تایبه‌تی هۆتێله‌كه، شه‌ش هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كۆریای باكوور ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌یه بدات و ده‌ڵێت: "ئه‌و پاره‌یه زۆره و نیمانه".
رۆژنامه‌كه له زاری هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه له‌وه دڵنیابووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌نی خۆیه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور بدات، به‌ڵام كیم ئه‌وه‌ی به "سووكایه‌تی پێكردن" بۆ وڵاته‌كه‌ی زانیوه، بۆیه به شاندی دانوستانكاری ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، داوا له حكوومه‌تی سه‌نگاپووره بكه‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات.
راپۆرته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی پیۆنگ یانگ، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه كه ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه، سۆنگ ی‌و لی، شاره‌زای كاروباری كۆریای باكووریش له زانكۆی تافتسی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "كۆریای باكوور ده‌توانێت تێچووی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناووكی بدات، به‌ڵام بۆ پاره‌ی مانه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن پاره‌مان نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌لیزابێس رۆزنبێرگ، به‌رپرسی پێشوو له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌دان له جیاتی كۆریای باكوور له كاتی مانه‌وه‌یان له سه‌نگاپووره، په‌یوه‌ندی به‌و سزا ئابووریانه‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته، له حاڵه‌تی پاره‌دانیش ده‌بێت به فه‌رمی داوا له نووسینگه‌ی چاودێری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سزاكان به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵبگرێت.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا په‌نا بباته به‌ر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و باره‌یه‌وه پاره‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێته جێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له واشنتن، به‌تایبه‌تیش له شێوازی مامهڵكردنیدا له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ.
ا. م