سه‌نگاپووره كێشه‌ی خه‌رجی كیم چاره‌سه‌ر ده‌كات
دواجار سه‌نگاپووره ده‌چێته ژێربار

K24 - هه‌ولێر:
نیگ ئینگ هێن، وه‌زیری به‌رگری سه‌نگاپووره رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ئه‌و خه‌رجییه دابین بكات، كه بۆ مانه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئون، له وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ تره‌مپ، سه‌رف ده‌كرێت.
وه‌زیری به‌رگری سه‌نگاپوره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "ئاماده‌ین رۆڵێكی ساده له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه مێژووییه بگێڕین".
پێشتر رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، تێچووی مانه‌وه‌ی كیم له سه‌نگاپووره، كه بڕیاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له هۆتێلی " The Fullerton" بمێنێته‌وه، بووه‌ته كێشه‌ی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ هه‌ر شه‌وێك، شه‌ش هه‌زار دۆلاره، زۆره و نایده‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ دابینكردنی پاره‌كه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام پیۆنگ یان ئه‌وه‌ی "به سووكایه‌تی زانیوه" و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، داوای له شاندی دانوستانكاری ئه‌مه‌ریكا كردبوو، داوا له حكوومه‌تی سه‌نگاپووره بكه‌ن ئه‌و پاره‌یه بدات.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، رۆژی 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ ئه‌نجام بدرێت و به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پرسی داماڵینی چه‌كی ناووكی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا چڕده‌بێته‌وه.
ا. م