بەغدا پەلاماری كەركووك دەدات و لەسەر بەزاندنی سنوور بێدەنگە
ئەگەر ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا ھەڵنەكردووە چۆن دەتوانێ سنوور ببەزێنێ
K24 - ھەولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ربازانی توركیا له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه به‌تایبه‌ت له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا بە بەرچاوی ھەموو دونیا ھاتووەتە نێو خاكی كوردستان، ئەگەر ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵنەكردووە، چۆن دەتوانێ سنوور ببەزێنێ.
چه‌ند رۆژێكه ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ته‌نیووه، سوپای توركیا ده‌چێته گوندی به‌رمیزه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داوای ده‌ستبه‌جێ دانشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ندیك خه‌ڵكیش ده‌ڵێن، پێویسته حكوومه‌ت قسه‌یه‌ك بكات.
لەو بارەوە ئاری محه‌ممه‌د هه‌رسین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "پێداگری سەرۆك بارزانی و زۆرینەی خەڵكی كوردستان لەسەر ریفراندۆم بۆ ئەوەیە كە خۆمان خاوەنی ماڵی خۆمان بین، چونكە ئێستا خاوەن ماڵی خۆمان نین، لەبەر ئەوەی كوردستان دەوڵەت نییە، ھەركەس و دەوڵەتێك كە سنوورەكان دەبەزێنێت بە مۆڵەتی بەغدایە نەك كوردستان، توركیا بە بەرچاوی ھەموو دونیا ھاتووەتە ناو خاكی كوردستان، بێگومان ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساندووە، ئەگەرنا توركیا چۆن سنوور دەبەزێنێ. ھەروەھا ئێران ئاو لەسەر كوردستان دەگرێتەوە، كە سەرچاوەی ژیانی مرۆڤەكانە".
له‌لایه‌كی دیكه ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتووەته‌وه، به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان كه‌وتووه، مه‌ترسی زۆری خستووەته سه‌ر ناوچه‌ی پشده‌ر و به‌نداوی دوكان، خاكی عێراق پێشلكراوه، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراق بێده‌نگه.
عادل نوری، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "ئەركی حكوومەتی عێراق لەسەر ئەو پرسە بێتەدەنگ، چونكە ئێستا پاراستنی خاك و ئاسمانی عێراق بە دەست ئەوە، ئیشی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری عێراقە كە سنوورەكان بپارێزن".
گوتیشی: "داوا دەكەین حكوومەتی عێراق چۆن پەلاماری كەركووك دەدات و ناوچەكانی دیكەی مادەی 140 دەدات و دەستوور پێشێل دەكات، ئەگەر ئازایە با بفەرمووێ ئێران و توركیا سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەگرنەوە بۆ بێدەنگن".
هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران ساڵانێكی دوور و درێژه بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به خه‌ڵكی سڤیل گه‌یاندووه، توركیا هه‌بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) له‌م سنوورانه‌ی كردووەته بیانوو بۆ هێرش و بۆردوومان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین جار داوای له په‌كه‌كه كردووه، كه خه‌باتی ئه‌وان له توركیایه، نه‌ك له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ھ.م