لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
شوفێری ئۆتۆمبێلەكە برینداربوو
K24 - ھەولێر
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی كەلار- رزگاری، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا و شوفێری ئۆتۆمبێلەكەش برینداربوو".
رائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی پێکدادان لەسەر رێگای کەلار- ناحییەی رزگاری لەنێوان ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر و سۆپەر سیدان، روویدا لە ئەنجامدا سەرنشینێك کە پیشەی پێشمەرگەیە بەناوی پشتیوان حەمە رەشید، لەدایکبووی 1989 دانیشتووی ناحییەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو".
گوتیشی: "تەرمی ئەو پێشمەرگریە بە مەبەستی پشکنین هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری کەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکەش کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەند کراوە".
ھ.م