دوو پاسه‌وانی سنووری ئێران له سه‌رده‌شت كوژران
گرووپێكی چه‌كدار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه

K24 - هه‌ولێر:
لە شەڕو پێكدادانێكدا لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان، دوو ئەندامی پاسه‌وانی سنوور ئێران، كوژران.
شەوی رابردوو شەڕ و پێكدادان لە نێوان گرووپێكی چەكدار و ھێزەكانی پاسه‌وانی سنووری ئێران، لە سنووری كانی سێوی سەر بە شاری سەردەشت، لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان روویدا، لە ئەنجامدا دوو پاسه‌وانی سنووری ئێران كوژران.
میدیای فەرمیی ھێزی ئینتزامی ئێران لەو بارەیه‌وە رایگه‌یاند، گرووپێكی چەكداری نەناسراو ھێرشیان كردووه‌تە سەر بنكەیەكی سەربازیی لە سنووری سەردەشت و شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزەكانیان و ئەو گرووپە چەكدارە دروست بووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێكی دیكە لەبارەوە كاردانەوەی نەبووە و به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
ا. م