بە وێنە.. ترەمپ و کیم له‌م هۆتێله یه‌كتر ده‌بینن
بزانە تێچووی شەوێک مانەوە لە چەند دۆلارەوە دەستپێدەکات

K24 - هه‌ولێر:
هۆتێلەکان تەنها جێگایەک نین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە پشووەکانیان تیایدا بمێننەوە، بەڵکو هەندێک جاریش وەک شوێنێکی بێ لایەن بۆ کۆبوونەوەی سیاسییەکان و کۆنفرانسە جیهانیەکان بەکاردێن.
بریارە لە 12 مانگی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە هۆتێلی کاپێلا لە وڵاتی سه‌نگاپووره کۆببنەوە.
کوردستان 24 لە ڕێگەی وێبسایتی بووکینگ، چەند وێنەیەکی ئەو هۆتێلە بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە جێگای کۆبوونەوەیەکی مێژوویی نێوان دوو نەیاری کۆنی جیهانی، سەردەمانێک بەهۆی ناکۆییەکانیان باس لە هه‌ڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێهەم دەکرا.
کاپێلا هوتێلێکی 5 ئەستێرەیە و لە 112 ژوور پێکهاتووە، یەکێکە لە هۆتێلە گرانبەهاکانی سه‌نگاپووره و تێچووی شەوێک مانەوە لە 400 دۆلاری ئەمریکی دەست پێدەکات تا نزیکەی 7 هەزار دۆلار.
بۆ رۆژی 12ی حوزه‌یران، كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیچ ژوورێكی هۆتێله‌كه نه‌ماوه بتوانیت تۆماری بكه‌ی و تێیدا بمێنییه‌وه، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌گه‌رچی پێشتر رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، گوایه دیداری لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم له هۆتێلی فوله‌رتۆنی سه‌نگاپووره ده‌بێت، به‌ڵام كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، دیداره‌كه له هۆتێل كاپێلا ده‌بێت.
پێشتریش رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڵاویكرده‌وه، پیۆنگ یانگ، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تێچووی مانه‌وه‌ی كیم هه‌یه له ماوه‌ی دیداره‌كه له هۆتێل، به‌و پێیه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان له هۆتێله‌كه، شه‌وانه 6 هه‌زار دۆلار خه‌رجی بووه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له گرفته‌كانی به‌رده‌م لووتكه‌كه، به‌ڵام پێده‌چێت ئیستا چاره‌سه‌ر كرابێت.
هۆتێله‌كه ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی سێنتۆسای كه‌ناراوه‌كانی باشووری سه‌نگاپووره و به یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیارییه به‌ناوبانگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
هـ. ج