ئه‌مه‌ريكا ئه‌و داعشه دهستگيركراوهى ئازاد كرد كه هه‌سه‌ده ده‌ستگيرى كردبوو
هه‌سه‌ده ئهمهريكييهكى ريزه‌كانى داعش راده‌ستى واشنتن ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌مه‌ريكاييه به ره‌چه‌ڵك سعووديه‌يان ئازاد كرد، كه به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له رێكخراوى داعش ده‌ستگيريان كردبوو.
زانيارى ورد له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك زانيارى بڵاوكراونه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مريكاى هه‌يه، به ره‌چه‌ڵه‌ك سعوودييه، ئهندازيارى كارهباييه، هاوسه‌رداره و منداڵێكى هه‌يه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه كه‌سه ئهمهريكاييهكه له (2014) په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه. له (2015)دا چووه‌ته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى شان به شانى داعش شه‌ڕ بكات.
دواى ئه‌وه‌ى (هه‌سه‌ده) ئه‌و كه‌سه‌ى راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا كردووه‌ته‌وه، له ئه‌مه‌ريكا دادگايى كراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ عێراق و ئازاد كراوه.
(يه‌كێتى ئهمهريكايى بۆ ئازادييه مه‌ده‌نييه‌كان) رايگه‌ياندووه، له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا پارێزهريان بۆ ئه‌و ده‌ستگيركراوه دابينكردووه.
رێكخراوه‌كه ره‌خنه‌شى له ئه‌مريكا گرتبوو، له هه‌مبه‌ر ئازادكردنى ئه‌و ده‌ستگيركراوه ئه‌مريكييه له عێراقدا.
(جوناسان هاڤيتز)، پارێزه‌رى تۆمه‌تباره‌كه، رايگه‌ياندووه، حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا دانى به‌وه‌دا ناوه كه هيچ هۆيهكى له‌به‌ر ده‌ست نييه بۆ زيندانيكردنى مۆكيلهكهى و چيديكه ئه‌و هه‌ڕه‌شه نييه، به‌ڵام له برى ئه‌وه‌ى له شوێنێى ئارام ئازادى بكه‌ن، ئه‌ويان بردووه‌ته لێوارى رێگه‌ى وڵاتێكى گيرۆده‌ى شه‌ڕ به بێ ئه‌وه‌ى هيچ ده‌سته‌به‌رێك بۆ پاراستنى هه‌بێت.
له‌و باره‌يه‌وه دادگاى واشنتن رايگه‌ياندووه، وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ريكا دوو بژارى خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سه، ئايا له كه‌مپى په‌نابه‌ران يان له وڵاتێكى ديكه ئازاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه هه‌ردووكيانى ره‌تكردووه‌ته‌وه و دواتر له وڵاتێكى ديكه ئازاد كراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر