سه‌رۆك بارزانى: سووپاس و پێزانينم هه‌يه بۆ ئه‌وانه‌ى له ريفراندۆم پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه
سه‌رۆك بارزانى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له يه‌كه‌م ساڵڕۆژى بڕياردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانى له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌مڕۆ به رۆژێكى مێژوويى داده‌نرێت و سووپاس و پێزانينم هه‌يه بۆ ئه‌وانه‌ى پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه و نه‌چه‌مانه‌وه.
ساڵى رابردوو، سه‌رۆك بارزانى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕياردرا رۆژى 25ى ئه‌يلوول ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.