توركیا ئاوی رووباری دیجله‌ی بۆ عێراق به‌رداوه
باڵیۆزی توركیا له عێراق: به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق له درووستنه‌بوونی كێشه‌ی كه‌مئاوی توركیا گرتنه‌وه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوی ئه‌لیسۆ بۆ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دواخست

K24- هه‌ولێر:
فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق بۆ درووستنه‌بوونی كێشه‌ی ئاو، وڵاته‌كه‌ی له بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله پاشه‌گه‌ز بووه‌وه و گلدانه‌وه‌ی ئاوی له به‌نداوی ئه‌لیسۆ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی راگرت.
یڵدز له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره له‌و بڕیاره‌ی پاشه‌گه‌ز بووه‌وه، كه ئاوی رووباری دیجله له به‌نداوی ئه‌لیسۆ گلبداته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دووباره ده‌ست به گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له ئاوی دیجله ده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ی پێ پڕئاو بكات.
باڵیۆزی توركیا له عێراق نووسیویه‌تی، پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی توركیا له‌و بڕیاره، بۆ یارمه‌تیدانی عێراقه له درووستنه‌بوونی كێشه‌ی كه‌مئاوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان
له مانگی مارسی ئه‌مساڵیش، توركیا له‌سه‌ر داواكاری عێراق ده‌ستپێكردنی گلدانه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ی له به‌نداوی ئه‌لیسۆ بۆ یه‌كی ئه‌م مانگه دواخستبوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست به گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله له به‌نداوی ئه‌لیسۆ بكرێت و له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی پێبێت. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، قه‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌مئاوی له عێراق به‌و شێوه‌یه نییه كه باسی لێوه ده‌كرێت و گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه له راستییه‌وه دوورن كه باس له كاره‌ساتباری ئه‌و كیشه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه ده‌توانن ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، یه‌ده‌گی ئاوی گلدراوه‌ی ئێستا له به‌نداوه‌كانی عێراق به‌شی ده‌سته‌به‌ركردنی 2 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، وڵاتی توركیا رێژه‌یه‌كی زۆری له ئاوی رووباری دیجله بۆ گلدانه‌وه‌ی له به‌نداوی ئه‌لیسۆ گرتبۆوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاو له به‌نداوی مووسڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتووكاڵی عێراق له‌و پارێزگایه و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B