تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كیم گفتوگۆمان هه‌ڵبژارد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران جیاوازه
كیم له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌م سێ شته‌ی ده‌وێت

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌موو شتێك ئاماده‌یه" بۆ كۆبوونه‌وه مێژووییه‌كه، كه دوای 5 رۆژی دیكه، واتا 12ی حوزه‌یران، له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له وڵاتی سه‌نگاپووره ئه‌نجام ده‌درێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، واشنتن له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ بژاره‌ی گفتوگۆ و دانووستانی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئێران جیاواز ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "العربیة"، تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه، "ته‌نها وێنه‌گرتن نابێت".
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم، رۆژی 12ی حوزه‌یران، له هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سێنتۆسای باشووری سه‌نگاپووره، به‌ڕێوه‌بچێت.
وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم سێ داواكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت، ئه‌وانیش سه‌قامگیری و ئاسایش، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر وازهێنان له درووستكردنی چه‌كی ناووكی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت.
داواكارى دووه‌م ناساندنیه‌تی وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن وزه‌ی ئه‌تۆم، بۆ ئه‌وه‌ی له بواری ئاشتی به‌كاربهێنێت، نه‌ك چه‌ك.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته به‌ریتانییه، پێده‌چێت داواكاری سێیه‌می كیم، گه‌شه‌ی ئابووری هاوكارى بێت بۆ ناوخۆی وڵات.
ا. م