به ڤیدیۆ.. چۆنیه‌تی درووستكردنی ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ببینه
دیمه‌نی ناو كارگه‌ی درووستكردنی ئامێری پی كۆس بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌ی ڤیدیۆیی چۆنیه‌تی درووستكردنی ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی، پی كۆس بڵاوده‌بێته‌وه، كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی حوزه‌یرانی رابردووی عیراق به‌كاربهێنرا.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی كۆریای باشوور، چه‌ند كارمه‌ندێك سه‌رقاڵی پێكهێنان و به‌ستن و درووستكردنی ئامێره‌كانن، له ژێر چاودێری سه‌فا جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، جابری له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌كه ده‌ڵێت: "برغوو برغوو ده‌به‌سترێت".
دوای به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، رێژه‌ی به‌شداربوون زۆر كه‌م بوو و دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش، لایه‌نه‌كان گومانی خۆیان له راستی و درووستی ئه‌نجامه‌كان راگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی هاككردنی سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ن.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانیش، له چه‌ندین بنكه‌ی ده‌نگدان ئامێره‌كان له كار كه‌وتن.
تا ئێستاش مشتومڕی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه و پێی ناوه‌ته شه‌ڕی یاسایی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ سێیه‌مجار یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موار ده‌كاته‌وه، چه‌ند بڕیارێكیش له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ركردووه.
ا. م