کیم گەیشتە سه‌نگاپووره و چاوەڕێی ترەمپ دەکات
به وێنه و ڤیدیۆ.. پێش خۆی ستافی خواردن و كاروانی مارسیدسهكانی گه‌یشت

K24 - هه‌ولێر:
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە وڵاتی سه‌نگاپووره.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه، بڕیاره رۆژی 12ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كیم ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه 1ی حوزه‌یران، خۆی و ستافی ئاماده‌كردنی خواردن و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی گه‌یشتنه سه‌نگاپووره.
کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە، دەبێتە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌و پێیه‌ی لە ساڵی 1950ەوە و لە کاتی دروست بوونی جەنگی سارد لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، جیا لە هەڕەشەو و سڕینەوەی یەکدی، کۆریای باکوور و ئەمریکا سەودایەکی دیکەیان نەبووە.
بۆ نیشاندانی نیازپاکی، کیم چەند سەربازگە و بنکەیەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی تەقاندەوە و چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپیش، کۆتایی جەنگی نێوان هەردوو کۆریای باکوور و باشوور و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کۆریای باکووری بە دوادا بێت.
تاکو ئێستا وادەی گەیشتنی ترەمپ بۆ سه‌نگاپووره ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 9ی بەیانی لە هۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسای باشووری سه‌نگاپووره ئەنجام بدرێت.
.png)
.png)
هـ. ج