نه‌جمه‌دين كه‌ريم: پێويسته مه‌رجى چوونه‌وه‌ى كورد بۆ به‌غدا ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك بێت
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئاينده خۆمان ئاماده بكه‌ين و ليستێكى خۆمان هه‌بێت و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگايه‌ك بۆ خه‌ڵكى كه‌ركووك هه‌ڵبژێرين
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم له چاوپێكه‌وتنێكيدا له ميانى به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى (كوردستان24)، رايگه‌ياند، "پێويسته ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايى بكرێته‌وه و ئێستا كه‌ركووك داگيركراوه". گوتيشى: "پێويسته مه‌رجى چوونه‌وه‌ى كورد بۆ به‌غدا ئاسايكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك بێت". داواشيكرد، "كورد له كه‌ركووك خۆى ئاماده بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو و درووستكردنى ليستێك بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نێكى نوێى پارێزگا".
سه‌باره‌ت به ره‌وشى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "پێويسته بچينه‌وه كه‌ركووك و ره‌وشى شاره‌كه ئاسايى بكرێته‌وه. خزمه‌تگوزارى بۆ شارى كه‌ركووك بگه‌ڕێندرێته‌وه".
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ى بوونه هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هات، ئێستا كه‌س ده‌نگيان نابيستێت. كه‌س نازانێت له كوێن. خه‌ريكى پڕوپاگه‌نده‌كردنن بۆ خه‌ڵكى ديكه".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له كارى سياسى و كوردستان، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "ئه‌وه‌ى من ده‌ناسێت، ده‌زانێت رۆژێك له رۆژان له ميلله‌ته‌كه‌م دوور نه‌كه‌وتوومه‌ته‌وه. له ئه‌مريكاش به گيرفانى خۆم له‌گه‌ڵ گه‌لى خۆم بوومه. سه‌ركرده‌كانى باكوور و باشووريش ده‌زانن. ناتوانم له ميلله‌ته‌كه‌ى خۆم دوور بكه‌ومه‌وه و ئه‌وه له گيان و خوێنمه".
له باره‌ى دۆخى كه‌ركووكه‌وه گوتى: "كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، داگيركراوون. ره‌وشيان ناله‌باره. دۆخيان ئاسايى نييه. گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌بێت به جۆرێك بێت بتوانيت له‌وێ خزمه‌ت بكه‌يت. رێگرى له سته‌م بكه‌يت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌بێت مه‌رجى يه‌كه‌مى كورد بۆ چوونه‌وه به‌غدا ئه‌وه بێت، ره‌وشى ناوچه كوردستانييه‌كان ئاسايى بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه نه‌بێت، كورد به‌شدارى هه‌ر حكومه‌تێك له به‌غدا بكات، ماناى داننانه به‌و ره‌وشه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌يه‌نێت، كه ئه‌و لايه‌نانه راستيان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كورد له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ديكه".
له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "داعش رۆژ به رۆژ چالاكييه‌كانى زياتر ده‌بێت. ئه‌مڕۆ له دێيه‌ك، داعش دوو هاووڵاتى شه‌هيد كردووه. رۆژانه ته‌قينه‌وه ده‌كرێت. مه‌ترسى له‌سه‌ر هاووڵاتيانى شاره‌كه هه‌يه. ئه‌م به‌يانييه‌ش له گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركووك گۆرانيبێژێكى گه‌نج كوژراوه. داعش له داقووق و دوبز و ئه‌و شوێنانه جموجۆڵى هه‌يه. هاووڵاتيان ده‌ڕفێنن. ئاسايش به‌رقه‌رار نييه له كه‌ركووك. ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ ئاسايشيان له‌به‌ر ده‌سته، پێشتر به سێ ساڵ نه‌يانتوانى گوندى (به‌شير)ى توركمانى له ده‌ست داعش رزگار بكه‌ن".
روونيشيكرده‌وه، "به هاوكارى چه‌ند كه‌سێكى كورد، كه خۆيان به پاڵه‌وان ده‌زانن، عه‌بادى له‌شكركێشى كرد و سه‌دا په‌نجاى خاكى كوردستان داگيركرا".
له باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ده‌كرێن و ده‌وترێت به هۆى ريفراندۆمه‌وه كورد كه‌ركووكى له‌ده‌ستدا، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "ريفراندۆم هيچ په‌يوه‌ندى به داگيركاريى كه‌ركووكه‌وه نييه. پێشتريش له 2008 هێزيان جوڵاند. له 2012 ئۆپراسيۆنى ديجله‌يان دانا، كه ئێمه به‌ره‌نگارى بووينه‌وه. له دوزخورماتوو له 2015 له‌شكركێشيان كرد. ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ى ريفراندۆمه، ده‌يانه‌وێت پاكانه بۆ خيانه‌ت بكه‌ن".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له ريفراندۆم په‌شيمان نييه و گوتى: "نه‌ك په‌شيمان نين، ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه بێته‌وه ئارا ديسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ريفراندۆم بكرێت. ريفراندۆم بڕيارى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى يه‌كێتى و ته‌واوى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "چه‌ند كه‌سانێكى (عه‌صابه) كه ده‌ستيان به‌سه‌ر هه‌ندێك هێزدا هه‌بووه، ئه‌و كاره‌يان كردووه. سه‌ركردايه‌تى شه‌رعى يه‌كێتى هه‌موو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ريفراندۆم بوون".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا له سايه‌ى داگيركارى، "خه‌ڵك سه‌غڵه‌ت ده‌كرێت و خه‌ڵك ده‌ستگيركراوون. ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، با ئه‌وه‌يان بير نه‌چێت، كه ده‌هاتنه سه‌ر شاشه و په‌نجه‌يان پيشان ده‌دا و شانازيان ده‌كرد و ده‌يانوت ئه‌مه خۆشترين رۆژى ژيانيانه، به سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزيسيۆنيشه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى له ناو يه‌كێتى به خيانه‌ت تۆمه‌تبار كراوون، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "داوا ده‌كه‌م ئه‌و ره‌وشه‌ى كه‌ركووك بگۆڕێت و داواشم له كاك كۆسره‌ت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى هه‌ڵسێته‌وه پێويسته لێكۆڵينه‌وه له‌و پرسه بكرێت. ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته هۆكارى ئه‌و ره‌وشه با سزا بدرێن. منيش ئاماده‌م بۆ هه‌ر لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له‌و باره‌يه‌وه. هه‌ر بۆيه ئاماده نيم بچمه هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى يه‌كێتى و چالاكييه‌كانى حزبه‌وه، چونكه ناتوانم بچمه دانيشتنێكى حزبييه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانيشم كه شتى خراپيان كردووه".
له باره‌ى فه‌رمانه‌كانى گرتنييه‌وه، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئاشكرايكرد، كه كه‌سانێك كه به كوردى ده‌دوێن له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌ن و به زمانى كوردى هه‌ڕه‌شه‌يان له دادوه‌ره‌كان كردووه و گوتى: "به پێى ئه‌و زانياريانه‌ى من هه‌مه، ئه‌و دادوه‌ره كورده‌ى فه‌رمانى گرتنى منيى ده‌ركردووه، پێى كراوه. ته‌نانه‌ت دادوه‌رى پێكهاته‌ى ديكه هه‌يه له كه‌ركووك ويستوويه‌تى هه‌وڵ بۆ به‌دواداچوونى دۆسييه‌كه‌م بدات، به زمانى كوردى هه‌ڕه‌شه‌يان لێكردووه".
گوتيشى: "هه‌ندێ (عه‌صابه) له سلێمانى ده‌ستيان به‌سه‌ر ماڵ و موڵك و شتى تايبه‌تى مندا گرتووه".
له باره‌ى چۆنێتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئه‌مريكاوه بۆ كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "مام جه‌لال پێش ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ بكات، كاغه‌زێكى نووسى سه‌باره‌ت به من، تێيدا ده‌ڵێت: من و كاك كۆسره‌ت له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دين كه‌ريم قسه‌مان كردووه و بێته‌وه كه‌ركووك و ببێته به‌رپرسى رێكخستن و ئيدارى و سياسى يه‌كێتى له كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم يان ببێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ".
ره‌تيشيكرده‌وه بچێته‌وه كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و گوتى: "تا لێكۆڵينه‌وه له باره‌ى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌كرێت؛ هيچ به‌شدارييه‌كى حزبيم نابێت له كۆبوونه‌وه و چالاكييه‌كانى يه‌كێتيدا".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر يه‌كێتى نه‌توانێت له پرسێكى وادا لێكۆڵينه‌وه بكات، چۆن ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به خه‌ڵكى ده‌دات بهێنێته دى و چۆن وه‌فاى ده‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو شه‌هيده‌ى به‌رگريان له‌و ناوچانه كردبوو".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنيش گوتى: "ره‌ئيم وابوو، كه‌ركووك داگيركراوه. ئه‌گه‌ر به‌شدار بيت له‌و كارانه شه‌رعيه‌ت ده‌ده‌يته داگيركارى. كورد له كه‌ركووك مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه له ره‌وشێكى سرووشتى و هه‌ڵبژاردنێكى پاكدا حه‌وت تا هه‌شت كورسى په‌رله‌مانى عێراق به‌رێت، به‌ڵام كه‌ركووك له‌م ره‌وشه‌يدا هه‌ر 12 ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كورد بن، هيچ كاريگه‌رى نابێت، چونكه ئێستا كه‌ركووك له ژێر ده‌سه‌تى حه‌شد و پۆليسى ئيتيحادييه و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نديش ناتوانێت به ويستى خۆى پاسه‌وان و ئۆتۆمبێلى له‌گه‌ڵ بێت و راستييه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه كورد ئه‌مجاره ده‌نگى نه‌دا".
له باره‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "سه‌رۆك وه‌زيران چونكه ده‌نگى يه‌كه‌مى نه‌هێناوه، بووه‌ته ئه‌ندازيارى ئه‌و بڕياره‌ى په‌رله‌مان له ژێره‌وه".
گوتيشى: "عه‌بادى وه‌ك فه‌رمانده‌ى سه‌ركه‌وتن خۆى ده‌ناساند. ئه‌وروپا و ئه‌مريكاش پشتيوانى بوون. ئێستاش ده‌يانه‌وێت ئه‌و ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زيران، كه‌چى پله‌ى سێيه‌مى به‌ركه‌وتووه. ماناى وايه له سه‌ره‌تاوه ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ى نييه. ئێمه‌ش كاتى خۆى ده‌مانوت هه‌موو هێلكه‌كانتان مه‌خه‌نه سه‌به‌ته‌ى ئه‌وه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "به ناوى چاكسازييه‌وه، هه‌موو سه‌ركرده‌ى حزبه‌كانى وه‌ك شه‌هرستانى و زێبارى و عادل عه‌بدولمه‌هدى دوورخسته‌وه چونكه هه‌موويان له حزبه‌كانى خۆيان له عه‌بادى سه‌ركرده ترن".
ئه‌وه‌شى گوت: "عه‌بادى بانگه‌شه‌ى حكومه‌تى ته‌كنۆكراتى كرد، كه‌سانێكى مه‌سله‌كى هێنايه ناو حكومه‌ت كه زياتر بيرۆكراتين نه‌ك ته‌كنۆكرات، چونكه ته‌كنۆكرات كه‌سانێكن له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت خۆيان شتيان بنياتنابێت، نه‌ك فه‌رمانبه‌رى مه‌سله‌كى بن و ئيشيان دواخستنى كارى دامه‌زراوه‌كان بێت".
له كۆتايى به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)دا نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه پيرۆزبايى جه‌ژن له خه‌ڵكى كه‌ركووك ده‌كه‌م و هيوادارم جه‌ژنى قوربان له ره‌وشێكى ديكه‌دا بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆ هه‌ڵبژاردنى ئاينده خۆمان ئاماده بكه‌ين و ليستێكى خۆمان هه‌بێت و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگايه‌ك بۆ خه‌ڵكى كه‌ركووك هه‌ڵبژێرين".
ئ.ڕ