به ڤیدیۆ.. تره‌مپ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به كیم نیشانده‌دات
پێشتریش كیم داوای كردبوو

K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیداری لووتكه‌ى نێوان تره‌مپ و كیم، نيشاندانى ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكابوو، كه تێیدا تره‌مپ، له نزیكه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به كیم نیشاندا و به یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانیش گوت: "ده‌رگاكه‌ی بكه‌وه".
تره‌مپ و كیم، له ناو باخچه‌ی هۆتێل كاپێلا، ئه‌و هۆتێله‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی لێ ئه‌نجامدرا، له نزیكه‌وه سه‌یری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرد، كه به "دڕنده" ناو ده‌برێت و له جۆری كادیلاكه، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا درووست ده‌كرێت.
پێشتر رۆژنامه‌ی "straits time" كه پشتی به سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه، بڵاویكرده‌وه، شاندی كۆریای باكوور له 28/5/2018 وه گه‌یشتوونه‌ته سنگاپووره بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و لووتكه مێژووییه رێكبكه‌ون و داوایان كردووه ئۆتۆمبێلی لیمۆزین بۆ سه‌رۆك كیم دابین بكرێت و ده‌بێت له هه‌مان جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بێت.
په‌یامنێری ئاژانس تاسی رووسی له سنگاپووره‌وه گوتوویه‌تی: "كۆمپانیاكانی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل شانده‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن ئۆتۆمبێلی نایاب بۆ سه‌رۆك كیم په‌یدا بكه‌ن، له‌وانه "Rolls-Royce Phantom" و"Mercedes-Maybach" و"Bentley".
ئه‌وه له كاتێكدایه لی شیان لون، سه‌رۆكی سنگاپووره خۆی بۆ چوونه سه‌ركار و گه‌ڕان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی مێرسیدس له جۆری "S-Class" به‌كارده‌هێنێت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، كاتژمێر 9 به كاتی سه‌نگاپووره، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سانتۆسای باشووری سه‌نگاپووره، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یان ئه‌نجامدا و به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، رێككه‌وتنی "گرنگیان" واژۆ كرد.
ا. م