"ئیتر ده‌نگی ساخته و ساخته‌كاران ناناسرێنه‌وه"
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/6/2018 حه‌مدیه حوسنی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئاگره‌ی به‌ردرایه سندووقه‌كانی كۆگایه‌كی كۆمیسیۆن له به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت فۆڕمه راسته‌كان له پووچ و ساخته‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان جیابكرێنه‌وه".
رۆژنامه‌ی "العربي الجديد" له زاری حه‌مدیه حوسنییه‌وه نوسیوویه‌تی: "له‌كاتی ئاماده‌بوونمان له‌و كۆگایه‌ی رووداوه‌كه تێیدا روویداوه بۆ مان روون بووه‌ته‌وه كه ئاگردراوه‌و پیلان بۆ داریژراو بووه، چونكه سێ كۆگاكه رووبه‌رێكی بۆشایی له‌نێوانیاندا هه‌یه و ئاگره‌كه له كۆگایه‌كه‌وه نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ كۆگاكه‌ی دیكه و ئاگره‌كه ته‌نها له یه‌ك كۆگا به‌ردراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی سووتاوون هه‌موویان ئامێری ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تن به خێرا ده‌رخستنی ده‌ره‌نجامه‌كان و ئامێری ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر، ئه‌وانیش به‌ته‌واوه‌تی سووتێنراوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆمان ته‌ئكید نه‌كرایه‌وه كه سندووقه‌كان و ئامێره‌كانی كۆگای سێیه‌م به‌ته‌واوی گڕی گرتووه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ناو چوون، فۆرمی بنكه‌كانی ده‌نگدانی به‌غدای تیدایه".
حوسنی روونیكردووه‌ته‌وه، له‌ناوچوونی ئامێری ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌كان، واتا ئیتر ناتوانرێت فۆرمه راسته‌كان له پووچ و ساخته‌كان جیابكرێنه‌وه‌و ناشتوانرێت بزانرێت چ لایه‌نێك به‌رپرسه له‌و ساخته‌كاریانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كام لایه‌نه ساخته‌كاریی كردووه".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاگر به‌ردرایه كۆگایه‌كی كۆمیسیرنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هۆیه‌وه سه‌دان سندووق و ئامێر و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی هةڵبژاردن سووتێنران.