سهرهتایهكی نوێ دهستپێدهكات
ترەمپ ئهنجامی كۆبوونهوهكهی لهگهڵ كیم ئاشكرا كرد
K24 - ههولێر:
دوای کۆبوونەوە مێژوویەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، دەربارەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لەنێوان هەردوولا، دۆناڵد ترەمپ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
ترەمپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییهكهدا گووتی: " کۆریای باکوور چەکە ئەتۆمییەکانی دادەماڵێت و ئامادەین سەرەتایەکی نوێ دهستپێبكهین".
ترەمپ گووتیشی: "ئەوان باسیان لە رەوشی مافی مرۆڤ لە کۆریای باکوور کردووە و خەڵکی کۆریاش" هەرگیز ئەوەندە متمانەیان بە سەرۆکێک نەبووە".
سەبارەت بە سزاکانی سەر پیۆنگ یانگ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: " لە دوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە، سزاکانی سەر کۆریای باكوور هەڵدەگرین".
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشیکرد :" کۆریای باکوور دەستی کردوە بە داماڵینی مووشەکەکانی و پرۆسەکە دەستیپێکردوە".
لە پرسیاری ئەوەی کە ئایا ترەمپ چەند متمانەی بە سەرۆکی کۆریای باکوورە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، سەرۆکی ئەمریکا گووتی"من متمانەم هەیە و بڕوام وایە کە کارەکان جێبەجێ دەکات".
ترەمپ و کیم بەرەبەیانی ئەمڕۆ (12/06/2018) لە دوای کۆبوونەوەیان، یاداشتێکی چوارخاڵیان واژۆکرد و هەردولاش یەکدییان داوەتکرد بۆ پایتەختەکانیان.