ئه‌ندامێكى شاندى پارتى بۆ به‌غدا: هيچ حكومه‌تێك بێ پارتى پێكناهێنرێت
لايه‌نه‌كانى شيعه پێيان وتووين
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى شاندى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ به‌غدا، رايگه‌ياند، له يه‌كه‌م سه‌ردانى شانده‌كه‌يان بۆ به‌غدا، لايه‌نه‌كانى شيعه پێيان وتووين، هيچ حكومه‌تێك له به‌غدا به بێ به‌شدارى پارتى پێكناهێنرێت.
په‌يامنێرى كوردستان24، (گۆران شاخه‌وان) له شارى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، ئه‌مجاره پارتى و یه‌كێتی به شاندی هاوبه‌ش ده‌چنه‌وه به‌غدا.
سه‌باره‌ت به يه‌كخستنى گوتارى پارتى و يه‌كێتيش، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتى: ئێمه و پارتی كۆبونه‌وه‌ش نه‌كه‌ین به ته‌له‌فۆنێك هه‌ڵوێسته‌كانمان یه‌ك ده‌خه‌ین.
به راى شاره‌زايانى ره‌وشى سياسى عێراق، ئه‌گه‌رچى موقته‌دا سه‌در و هادی عامری هاوپه‌یمانیان پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌مار حه‌كیم و ئه‌یاد عه‌لاویش بچنه ناو هاوپه‌یمانه‌ییه‌كه‌یان هێشتا شیعه‌براوه‌كان ناتوانن به‌بێ كورد حكومه‌تى نوێ دروستبكه‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی سه‌در و عامرییه‌وه پارتی و یه‌كێتی كۆكن كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵام لایه‌نه ناڕازیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: هێشتا به‌دوای ده‌نگه دزراوه‌كانی خۆیاندا وێڵن و ناچنه ناو هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجى كورد بۆ چوونه‌وه به‌غدا، داوا ده‌كرێت، كورد به مه‌رجى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك بچێته‌وه به‌غدا و پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم، يه‌كێك له ديارترين ئه‌و كه‌سانه‌يه داواكارى له‌و جۆره‌ى ئاراسته‌ى شانده كوردييه‌كان كردووه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، لایەنەکان لەکەرکووک داوا دەکەن کورد نەچێتە هیچ گفتوگۆیەکەوە لەگەڵ عێراق ئەگەر هاتوو ئامادە نەبوو دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بکاتەوە و پێگەی کورد بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنى خۆى لەو پارێزگایەدا.