فڕۆكه جه‌نگیيەكانى توركيا بنارى قه‌نديل و برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن

K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، سنووره‌كانی بناریی قه‌ندیل و برادۆست به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، گونده‌كانی لێوژه، ئێندزه، كورته‌ك، سه‌رگه‌لی و كه‌ڵه‌كی باڵه‌ییان له سنووری بناری قه‌ندیل بۆردومان كراون.
له سنووری ده‌ڤه‌ری برادۆستیش، خواكوڕك، گه‌لی خواكوڕك و گه‌لی ره‌ش، بۆردومان كراون و تا ئێستاش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ئاسمانی هه‌ردوو ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
ا. م