هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در ته‌قه‌ی تێده‌كه‌وێت
ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به هۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ فه‌تحی هادی عامری، كه له ملیشیاكانی حه‌شد پێكدێت، حزبی شیوعی عێراقی هەڕەشەی کشانەوە لە هاوپەیمانی سائیروونى موقته‌دا سه‌در دەکات.
حزبی شیوعی عێراقی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری حزبەکە لەبارەی رێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی سائیروون و فەتح، لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە, ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لەسەر ئەو داواکاریيانەی کە هاوپەیمانی سائیروونی لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتی عێراق لەسەری دروستبووە، رووبدات، ئەوا حزبەکەیان هەموو بژاردەیەک لەبەردەمیدا واڵا دەبێت و هەموو رێگایەکی ئاشتيیانەش بۆ بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەگرنەبەر.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەریەک لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەوتن.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، گفتوگۆكان بۆ پێكهینانی هاوپه‌یمانێتی و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان به‌رده‌وامه.
هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌دریش به به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی، له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه, كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقیدا كردبوو، به‌ڵام به نزیكبوونه‌وه‌ی له لیستی فه‌تحی عامری، حزبی شيوعى هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات.
ا. م