ئه‌نجێلینا جۆلی له مووسڵه
جه‌ژنانه‌ی جۆلی بۆ مووسڵییه‌كان گه‌یشت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجێلینا جۆلی، خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیوود و باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانی به‌شی راستی مووسڵ ده‌كات.
وێبسایتی (بغداد الیوم)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، ئه‌نجێلینا جۆلی سه‌ردانی به‌شی راستی شاره‌كه‌ی كردووه و له نزیكه‌وه وێرانكارییه‌كانی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، خاپوور بووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوداره ئه‌مه‌ریكییه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی قوربانییه‌كانی مووسڵ ته‌رخانكردووه.
ئه‌نجێلینا جۆلی پێشتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و كامپی ئاواره‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه به‌هۆی داگیركارییه‌كانی داعش، ناوچه‌كانی خۆیان جێهیشتبوو و له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گیرسابوونه‌وه.


ا. م