تەقینەوەیەك لە خانەقین ژن و پیاوێكی كوشت

لە خانەقین تەقینەوەیەك روویدا

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە گوندی مەردانی سەر بە خانەقین ژن و پیاوێك كە ھاوژینی یەكتربوون گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵیشیان بریندارن یەكێك لە بریندارەكان باری تەندورستی ناجێگیرە".

سەرچاوەیەکی ئاسایشی خانەقین كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەندامانی ئەو خێزانەی کە بوونەتە قوربانی ویستویانە بچنەوە گوندەکەیان، چونکە خانووی نوێیان دروستکردووە، لەوکاتەدا بۆمبێكی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە و بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی ژن و پیاوەکە و برینداربوونی منداڵەكانیان".

ئەمە لەكاتێكدایە لە 7 رۆژی رابردوودا ئەمە پێنجەمین بۆمبە لە سنووری خانەقین دەتەقێتەوە، دانیشتووانی ناوچەكەش ھۆکاری زۆر بوونی تەقینەوەکان و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بۆئەوە دەگەڕێنەوە كە دوای 16 ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ھێزی پێشمەرگە لەناوچەكە نەماوە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ناتوانن ئەمنییەتی ناوچەكە بپارێزن.

ھ.م

 ئاراز فەرمان، ئەو ھاووڵاتییەی لەگەڵ ھاوسەرەكەی بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە گوندی مەردانەی سەر بە خانەقین گیانی لەدەستدا
ئاراز فەرمان، ئەو ھاووڵاتییەی لەگەڵ ھاوسەرەكەی بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە گوندی مەردانەی سەر بە خانەقین گیانی لەدەستدا