لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

یەكێك لە شوفێرەكان كۆنترۆڵی لەدەستداوە

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای كەلار- سلێمانی، پێنج كەس بوونە قوربانی".

لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی رووداوەكە راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد: "رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە سەر رێگای کەلار- سلێمانی بەرامبەر کەمپی زانکۆی گەرمیان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان دەبڵ و گلایزەر بلایمۆث) روویدا، بەو ھۆیەوە 5 كەس برینداربوون کە هەموویان لە نەتەوەی عەرەبن".

ھاتووچۆی گەرمیان روونیكردەوە: "ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی سلێمانی رۆشتوونە ئۆتۆمبێلی جۆری گلایزەر کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە دواوە خۆی کێشاوە بە دەبڵ نیسانەکەدا و پاشان ئەویش وەرگەڕاوە شوفێر و دوو سەرنشینی تێدا بووە و بریندار بوون، دوو كەسی دیكەش لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دیكە برینداربوو و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون".

ھ.م

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی