ئەو شەش كاندیدهی پێشبینی نەدەکرا بگهنه پهرلهمان
''لە یاریکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ و کونجی زیندان، بەرەو هۆڵەکانی پەرلەمان"

شەش کەسایەتی وڵاتی تورکیا لە ژیانی وەرزشی و کونجی زیندان و پۆلی خوێندن لە هەڵبژاردنی دوێنێ (24/06/2018) تورکیا دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەبنە ئەندام پەرلەمان.
1 - ئەلپای ئوزالان، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا، لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان خۆی کاندید کرد و توانی ببێتە ئەندام پەرلەمانی نوێی تورکیا. ئوزالان لە ساڵانی 2000 بۆ 2004 بەرگریکاری یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بوو.

2 - ئینس بێربێرۆگلۆ، رۆژنامەنووسی پێشووی تورکیا، بەهۆی دزەپێکردنی بەڵگەنامەی حکوومی، لە ساڵی 2016، بە ماوەی پێنج ساڵ زیندانی سزادرا. ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆی بوونی بە ئەندام پەرلەمان، لە زیندان ئازاد دەکرێت و دەچێتە پەرلەمان.

3 - ئەحمەد شیک، رۆژنامەنووسی دیاری تورکیا، بە تۆمەتی "تیرۆر" ماوەی حەوت ساڵ و نیو سزادرا، بەڵام خۆی کاندید کرد لەسەر لیستی هەدەپە و توانی سەربکەوێت.

4- کەنان سۆفۆگلو، براوەی جامی ماتۆڕسواریی جیهانی، لەسەر لیستی ئەکەپە بووە ئەندام پەرلەمانی نوێی تورکیا.

5- شانۆکار باریش ئاتای لەسەر لیستی هەدەپە براوە بوو لە کاتێکدا لە ساڵی 2014 ـەوە بەهۆی رەخنەگرتن لە یوسف یەرکێل، رواێژکاری ئەردۆغان، زیندانی کرابوو.

6 - رومەیسا کاداک، تەمەنی 22 ساڵە و قوتابی زانکۆیە، بووهتە گەنجترین ئەندام پەرلەمانی تورکیا.

سەرچاوە: رۆژنامەی حوریەت