"ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ شه‌ڕی رووسیا ئاماده ده‌كات"
فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2018/06/US-ARMY-30.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
یوری كینۆتۆف، شاره‌زای سه‌ربازی ده‌ڵێت: "ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆ له قاڵبدانی رووسیایه".
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه‌ی رووسیا به كه‌ناڵی RT رووسی گوتووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شكستهێنانی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی سوپاكانی ئه‌وروپا دڵنیابووه‌ته‌وه، بۆیه هیوای به‌وه‌یه توانای جه‌نگیی و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی خۆی رێكبخات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پینتاگۆن" هه‌ستاوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی نزیك له سنووره‌كانی رووسیا".
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا كینۆتۆف ده‌ڵێت: "دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رووسیا هیچ شرۆڤه‌یه‌كی لۆژیكی هه‌ڵناگرێت. ئه‌وه‌ی ده‌یكات فشاری سه‌ربازییه بۆ سه‌ر رووسیا، پێده‌چێت پرۆگرامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازی و سیاسی هێشتا زۆری به‌ده‌مه‌وه بێت. پرسی داگیركردنی وڵاتێكی ناو هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"ـیش ته‌نها خه‌یاڵ و هه‌رایه‌كه و هیچ راڤه‌یه‌كی لۆژیكی بۆ نییه ته‌نانه‌ت له‌لای وڵاتانی رۆژئاوایش. به‌ڵام له‌ژێر ئه‌و خه‌یاڵ و پاساوه‌دا هێزه‌كانی ناتۆ خۆیان له سنووره‌كانی رووسیا نزیك ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشبڕكێیه‌كی نوێی پڕچه‌ككردن ده‌كات و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌كانی رووسیا هاوته‌ریب نییه. هه‌رچه‌نده مۆسكۆ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامی واشنتن بداته‌وه كه خه‌ریكه ژێرخانی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیی خۆی له ئه‌وروپا نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌و قایم ده‌كات".
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش پێشتر بڵاویانكردبووه كه كۆشكی سپی بۆ له قاڵبدانی رووسیا له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا بڕی 828 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه.
پێشبینی ده‌كرێت به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كان ته‌رخان بكرێت. ئه‌وه‌ش له پێناو رێكخستنی تۆڕێكی فراوانی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و سنووره‌كانی رووسیا.