پێنج په‌نابه‌رى كورد له ده‌ست به‌ره‌ى نووسره رزگاركران
له رێگه‌دان بێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان

K24 – سلێمانى:
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، پێنج هاووڵاتى په‌نابه‌رى باشوورى كوردستان له ده‌ست به‌ره‌ى نووسره رزگار كران.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئارى جه‌لال، رايگه‌ياند، ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى باشوورى كوردستان، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه، راده‌ستى به‌ره‌ى نووسره له باكوورى سووريا كراوون.
روونيشيكرده‌وه، دواى هه‌وڵى فيدراسيۆنى په‌نابه‌رانى عێراق توانراوه ئه‌و هاووڵاتيانه له ده‌ست به‌ره‌ى نووسره رزگار بكرێن و له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌دان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌ره‌ی نووسره، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ناوی خرایه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، ناوی خۆیان كرده "به‌ره‌ی فه‌تحولشام"، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك رێكخراوه‌كه به ناوه‌شه‌وه خرایه‌وه لیستی تیرۆر.
ا. م