ماكرۆن بۆ كوردستان 24: ناوه‌ندێك بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران دهكهينهوه
سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان 24 ده‌ده‌نه‌وه

K24 - برۆكسل:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پرسی هاتنی په‌نابه‌ران له سه‌رووی هه‌موو پرسه‌كانه‌وه بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ند پێشنیازێك بۆ پرسی په‌نابه‌ران پێشكه‌ش كراوه، له‌و باره‌یه‌وه ماكرۆن بۆ كوردستان 24 گووتی: "ناوه‌ندێك بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران ده‌كه‌نه‌وه".
رۆژی 28ی حوزه‌یران/ یۆنیی 2018 کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپا بە بەشداری 28 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و پرسی کۆچبەرانيش بابەتی گەرمی کۆبوونەوەکەیە.
ا. م