"مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا" گۆڕا به "مه‌رگ بۆ فه‌ڵه‌ستین"
خۆپیشانده‌رانی ئێرانی داوای ده‌رچوونی خێرای وڵاته‌كه‌یان له سووریاش ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی ئێرانی كه له بارودۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یان ناڕازین و دژی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی تاران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌گووتنه‌وه‌ی درووشمی "مه‌رگ بۆ فه‌ڵه‌ستین" بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینیشیان نیگه‌ران كردووه.
بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی له‌باره‌ی درووشمی خۆپیشانده‌رانی ئێران هاتووه‌ته ده‌نگ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و سوكایه‌تییه ده‌كات و ده‌ڵێت: "خراپی ره‌وشی ئابووریی ئێران په‌یوه‌ندی به فه‌ڵه‌ستینه‌وه نییه، چونكه تاران هیچ شتێكی به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌داوه".
له‌وباره‌یه‌وه ئوسامه قه‌واسمی، گوته‌بێژ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح گووتی: "شووره‌ییه قه‌یرانی ئابووری ئێران به‌هۆی پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ببینرێت. چونكه ئێران هیچ شتێكی پێشكه‌شی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمه هیچ رۆژێك قسه و كردارێكی خراپمان به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كان ده‌رنه‌بڕیوه‌و نه‌نواندووه‌و ده‌ستمان وه‌رنه‌داوه‌ته كاروباری ناوخۆییانه‌وه. نه‌مانبیستووه‌و نه‌شمانزانیووه ئێران به‌شداریی له درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك یان زانكۆیه‌ك یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌پێداندا كردبێت".
ته‌نانه‌ت گوته‌بێژه‌كه‌ی فه‌تح گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك له ئیرانییه‌كان پێیانوایه پاڵپشتیكردنی حزبێك واتای پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه، ئه‌وه وه‌هم و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. چونكه ئێران به‌هۆی پاڵپشتیكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی".
به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی ئێرانی كه به‌هۆی خراپی گوزه‌ران و ئابووریی وڵاته‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر تومه‌ن، چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار له پاش ساڵی 1979 بازرگانه‌كان بازاڕی گه‌وره‌ی تارانیشیان داخست‌ووه. دژی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و داوای ده‌رچوونی خێرا له سووریا ده‌كه‌ن و دژی فه‌ڵه‌ستین درووشم ده‌ڵێنه‌وه و داوای "مه‌رگ بۆ فه‌ڵه‌ستین" ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ساڵانێكه له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا و له رۆژی "قودس"دا باوبووه دژی ئه‌مه‌ریكا درووشمیان گوتووه‌ته‌وه‌و هه‌میشه "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا" له‌سه‌ر زاریان بووه.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه هاته ده‌نگ و ئه‌و بارودۆخه‌ی وڵاته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و گووتی: "ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا تره‌مپ په‌یڕه‌وی ده‌كات، پێشتریش شه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تاقییانكرده‌وه‌و دواجار خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه".