له مانگى رابردوودا كه‌ركووك دووه‌م خوێناويترين شارى عێراق بووه
به گشتى 76 كه‌س كوژران و 129 كه‌سى ديكه له عێراق بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق (يۆنامى)، رايگه‌ياند، مانگى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوو، له عێراقدا به گشتى 76 كه‌س كوژران و 129 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
راپۆرتى تايبه‌تى يۆنامى ده‌رباره‌ى زيانه گيانييه‌كانى عێراق، ته‌نيا ئه‌و مه‌ده‌نى و كارمه‌نده ئهمنييانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانيان گيانيان له‌ده‌ستداوه يان بريندار بوون.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، له سنوورى پارێزگاى دياله زۆرترين قوربانى مه‌ده‌نى هه‌بوونه و 16 كه‌س كوژراون و 36 كه‌س برينداربوون.
دواى دياله، پارێزگاى كه‌ركووك دووه‌م پارێزگاى خوێناوى عێراق بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له پارێزگاى كه‌ركووك 10 هاووڵاتى كوژراون و 36 بريندار بوون.
پارێزگاى به‌غداش له پله‌ى سێيه‌مدايه و 19 كوژراو و 18 بريندارى هه‌بووه.
ئ.ر