نێچیرڤان بارزانی: پێكھاتەكان پێویستیان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتییە
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا شاندێكی باڵا دەنێرێتە ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە، پێكھاتەكانی كوردستان پێویستیان بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە.
لە دیدارێكدا لەگەڵ شاندێكی ئەمەریكا كە لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی ئەو وڵاتە، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی پێكھاتە جیاوازەكان سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، پێكهاته جیاوازه‌كان پێویستییان به پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تییه تاكو متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، جەختیشی كردەوە پێكهاته‌كان ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی قووڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه به پێویستی زانی متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
شاندی ئەمەریكا كە پێكھاتبوو لە باڵیۆز مارك گرین، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جیڤ ڤۆرتنبێری ئه‌ندامی كۆنگرێس، فرانك وۆڵف ئه‌ندامی خانه‌نشینی كۆنگرێس، باڵیۆز سام براونبارگ نێردراوی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، كین گرۆس كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان له هه‌رێمى كوردستان بۆ دابین كراوه و هیوایان خواست ئاسایش و ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
ھ.م