شەپۆلی گەرما دەست پێدەكات
پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شەپۆلێكی دیكەی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و تا كۆتایی ھەفتە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە، لە ھەولێر و سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 44 پلە و لە دھۆك 43 و لە كەركووك 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەپێی پێشبینەكانی كەشناسی سبەی سێشەممە پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و بە جۆرێك لە ھەولێر و سلێمانی بەرزترین پلە دەگاتە 45 و لە دھۆك 44 و لە كەركووك 46 پلە.
