دوای 9 رۆژ تیمێكی تۆپی پێ دۆزرانهوهو ناتوانرێ رزگار بكرێن
تایلەند داوای لە سوپای بەریتانیا کردووه یارمەتییان بدەن
K24 - ههولێر:
ماوەی نۆ رۆژ، تیمێکی 12 یاریزانی تۆپی پێی منداڵان لە چیاکانی تایلەند بزر دەبن، سوپای ئەو وڵاتە توانی لەناو ئەشکەوتێکدا بیاندۆزێتەوە بەڵام هێشتا ناتوانن بێنە دەرەوە.
تەمەنی ئەو یاریزانانە لە نێوان 11 بۆ 16 ساڵدایە، کاتێک چوونەتە ناو ئەو ئەشکەوتە، بارانێکی زۆر خێرا دەستی پێکردووە، بەوهۆیەوە رێگای هاتنە دەرەوە لە ئەشکەوتەکە گیراوه چونكه ئاوێكی زۆر له ناو ئهشكهوتهكهدا كۆبووهتهوهو بهردهمی دهرگای ئهشكهوتهكهی گرتووه.
بەهۆی ئاڵۆزی ئۆپەراسیۆنەکە، تایلەند دوو دەریاوانی سەربازی بەریتانیای بەکارهێناوە تاکو بتوانن بچنە ناو ئەو ئەشکەوتە و یارمەتی سوپای تایلەند بدەن.
دوای دۆزینەوەیان، ئێستا ئەو منداڵانە دوو رێگایان هەیە بچنە دەرەوە لەو ئەشکەوتە، یان ئەوەتا فێری مەلەوانییەکی زۆر باش دەکرێن یان دەبێت چەند مانگێک بوەستن تاکو باران رادەوستێت و ئاستی ئاو لەناو ئەشکەوتەکە نزمدەبێتەوە.