پلەی گەرما دادەبەزێ

باری كەشوھەوای كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ بە بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ناوچەكانی كوردستان دادەبەزێت، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 45 و لە سلێمانی و دھۆك 43 لە شاری كەركووك 48 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 پلە و لە سلێمانی و دھۆك 42 و كەركووك 47 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی