منداڵێكی نۆ ساڵان ده‌بێته‌ قوربانی ململانێی نێوان گه‌وره‌كان

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە له‌ چه‌مچه‌ماڵ منداڵێكی 9 ساڵان گیانی لەدەستدا

K24 - سلێمانی:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 4ی تەمموزی 2018، لەقەزای چەمچەماڵ و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵ گیانی لەدەستدا.

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە  (د. ك. ت)ی تەمەن نۆ ساڵ بە فیشەك گیانی لەدەستدا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگە و تاوانی چەمچەماڵ كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كرا و تەرمی منداڵەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەلایەن بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

ا. م