گه‌رما ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی سووتاند
پله‌ی گه‌رما 51 بووه
K24 - هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له ناحییه‌ی دێر كه ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما سووتاوه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاریزگای به‌سره له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه نوسیوویانه، ئۆتۆمبێله‌كه رۆژی چوارشه‌ممه 4/7/2018 سووتاوه، چونكه پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 51 پله".
ئه‌وه له كاتێكدایه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئۆتۆمبێل گڕی گرت و سووتا، به‌ڵام جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، خراپی به‌نزین و ناشاره‌زایی به‌شێكی شۆفێران له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانیان له كاتی گه‌رمادا به‌هۆكار ده‌زانرێت.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رما عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما بۆ 47 تا 51 پله‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.