كۆگایه‌كی چه‌ك له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ته‌قیه‌وه
زیانێكی زۆری ماددی هه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
لە گوندی گرجانى سەر بەشارەدێی حاجیاوە، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، کۆگایەکی تەقەمەنی هاووڵاتيیەك، بەناوی چەتۆ ئەحمەد تەقیەوە.
هاووڵاتيیەکی گوندەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەوکەسە کاری قاچاخچيەتی چەك و تەقەمەنی دەکات، بەهۆی گڕکرتنی کۆگاکەی زیانی زۆری ماڵی بەرکەوتووە و تەنانەت ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتيیەکەش سووتاوە.
ئه‌و هاووڵاتییه روونیشی كرده‌وه، سووتانی كۆگاكه زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به دوای خۆیدا هێناوه.
ئەو هاووڵاتیيە راشیگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و دەزگا ئەمنیيەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و قاچاخچیەکەش هەڵاتووە.
پێشتریش له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سووتاون، له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراقیش، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاگری گرت.
ا. م