پۆليس له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى چوارقوڕنه روونكردنه‌وه ده‌دات
كۆگاى چه‌كى هاووڵاتييه‌ك ته‌قييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو ده‌نگى چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له گوندى گردجانى سه‌ر به ناحيه‌ى چوارقوڕنه‌ى سنوورى ئيداره‌ى راپه‌ڕين بيستران.
له‌و باره‌يه‌وه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى راپه‌ڕين له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، ته‌قينه‌وه‌كان به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه روويانداوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له باخى هاووڵاتييه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، به هۆى ئاگره‌كه‌وه ده‌نگى ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه بيستراوه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان توانيويانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و كه‌سێكش به‌و هۆيه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
له باره‌ى زيانه‌كانه‌وه، پۆليس رايگه‌ياندوو، "خۆشبەختانە زەرەری گیانی لە رووداوەکە نەکەوتووه‌تەوە، بەڵام تەواوی بینای خانووەکە رووخاوە".
ئاشكراشيكردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به ناوى (ف.خ) و ته‌مه‌نى 40 ساڵه و به گوێره‌ى مادده‌ى 21ى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌ران باسيان له‌وه كردبوو، ته‌قينه‌وه‌كان له كۆگايه‌كى چه‌ك روويانداوه.
باسيشيان له‌وه كردبوو، ئه‌و كۆگايه تايبه‌ت بووه به هاووڵاتييه‌ك كه كارى بازرگانيكردن بووه به چه‌كه‌وه.
ئ.ر