"عه‌بادی به‌نیازی كوده‌تای سه‌ربازییه"
هاوپه‌یمانێتی فه‌تحی عامری هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه هاته ده‌نگ كه باسی رێككه‌وتنێكی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و خالید عوبه‌یدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن. تا كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌و رێگایه ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ خولێكی دیكه بكه‌ن.
عامر فائیز، سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: "ئه‌سته‌مه ئێستا و داهاتووش كوده‌تای سه‌ربازی له عێراق ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و هه‌واڵانه‌یشی باسی كوده‌تا ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیین".
فائیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و هه‌مووانیش پابه‌ندی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةهڵبژاردنن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دیارترین و به‌هێزترین هۆكاری په‌نانه‌بردن بۆ كوده‌تای سه‌ربازی له وڵات‌دا ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان باسكێكی سه‌ربازییان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كودهتایهكیش رووبدات له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه به‌رنگاریان ده‌بنه‌وه".
گووتیشی: "سه‌ركرده‌كانی سوپا و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها سۆزیان بۆ لایه‌نێكی سیاسی نییه، تا ئه‌و لایه‌نه چۆنی ویست به‌و شێوه‌یه ئاراسته‌یان بكات".
پێشتر چه‌ندین میدیا و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان له عێراق، هه‌واڵی ریككه‌وتنێكی نێوان عه‌بادی و عوبهیدییان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی بڵاوكردبووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یتوانی بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، په‌نای بۆ ببه‌ن.