مانگی هه‌نگوینی تره‌مپ و كیم كۆتایی دێت
"ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چه‌ته مه‌رج ده‌سه‌پێنێت"
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابگرێت، ئه‌وه‌ش دوای كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت له پیۆنگ یانگ و به‌رپرسانی كۆریای باكووریش له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان نیگه‌رانن.
ئه‌و لێدوانه‌ی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كناگرێته‌وه، كه باسی له‌وه كردووه، هه‌موو شتێك له كۆبوونه‌وه‌كانی دوو رۆژی رابردوو، به باشی به‌ڕێوه‌چوونه.
یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی لێدوانه‌كان، گومان ده‌خاته سه‌ر داهاتووی دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور، پرسیاریش ده‌خاته سه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی پیۆنگ یانگ، به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی.
دواى دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ، له پیۆنگ یانگ، ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور، له زاری به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه، له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان نیگه‌رانن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سه‌پاندنی مهرجهكانییان هه‌یه.
به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ، شانده‌كه‌ی پۆمپیۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی كۆریای باكوور، بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له به‌رنامه‌ی ناووكی و به‌بێ هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ش سه‌پاندنی مه‌رجه و له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، كه له 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، ئه‌نجامدرا، یه‌كناگرێته‌وه.
گوته‌بێژێك له پیۆنگ یانگه‌وه ده‌ڵێت: "پێشبینیمان ده‌كرد لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا به بیرۆكه‌ی بنیاتنه‌رانه‌وه بێنه پێشه‌وه و له به‌رامبه‌ردا شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان پێنه‌بووه جگه له داوایه‌كی تاكلایانانه له‌سه‌ر شێوازه‌ی چه‌ته‌كان، بۆ داماڵینی چه‌كی ناووكی به ته‌واوه‌تی".
به گوێره‌ی ئاژانسی كۆرییه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، پێداگریان له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ناووكی كردووه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له جه‌نگی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هیچ پابه‌ندییه‌كی به‌رامبه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌بێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، كۆریای باكوور ویستوویه‌تی، مانگی داهاتوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی جه‌نگ، كۆتایی جه‌نگه‌كه رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام پۆمپیۆ و شانده‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، هیچ گرنگییه‌كیان به‌و لایه‌نه نه‌داوه، ته‌نها مه‌رجی خۆیان سه‌پاندووه.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی به‌رنامه‌ی ناووكی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان، به‌ڵام تا ئێستاش پیۆنگ یانگ له په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی به‌رده‌وامه.
مایك پۆمپۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت: "گفتوگۆمان له باره‌ی ئه‌وه كردووه ئایا كۆریای باكوور گه‌یشتووه‌ته كوێ، ده‌مانه‌وێ بزانین چۆن ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجه‌ی كه هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ئه‌ویش داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمییه".
ا. م