شیعه‌كان له هه‌وێنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌گه‌ڕێن
"شاندی زیاتر دێنه هه‌رێم و كورد به‌بێ گه‌ره‌نتی مافه‌كانی ناچێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
دوای شكستهێنانیان له به‌ده‌ستهێنانی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان له به‌غدا كه پێویسته ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی 165 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بێت له كۆی 328 كورسییه‌كه. كوتله براوه‌كانی شیعه روویان له هێزه براوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه هێزه سیاسییه‌كانی عێراق هێشتا باوه‌ریان وایه هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك به‌بێ كورد ته‌واو نییه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه سه‌لماندوویانه هێشتا پارسه‌نگی تهرازووهكهیان پێ ده‌كرێت له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا.
پێده‌چێت هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی به "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا" و "هاوپه‌یمانی فه‌تح"ـه‌وه نابیت بێنه هه‌ولێر و په‌یامیان بۆ بارزانی هێنا بێت تا كه‌شوهه‌وای ده‌ستپێكردنی دانووستانی پێكهێنانی حكوومه‌ت بره‌خسێنن. ئه‌و سه‌ردانه‌ش هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتنی هێزه سوننه‌كانی عێراقه بۆ هه‌ولێر و دهنگوباسی ئه‌وه‌یش هه‌یه كه باسكردنی سێ پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پۆسته حكوومییه‌كان خرابنه یه‌ك سه‌به‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیسیتی پارتی ده‌ڵێت. له دانووستانی نێوان پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌غداوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م دۆسیه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باس ده‌كرێن. مه‌رجی یه‌كه‌می كوردیش ئه‌وه‌یه، هه‌موو لێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور بێت.
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی پارتییه‌وه زانیوویه‌تی، دیداره‌كانی پارتی و شانده‌كانی هاوپه‌یمانێتییه شیعییه‌كان، خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كانی ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی داده‌نێت و پارتی به هه‌ر دوو شانده‌كه و ئه‌و شاندانه‌ی دیكه‌شی له داهاتوودا دێن ده‌ڵێت: "كورد به‌بێ گه‌ره‌نتی له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا به‌شداریی ناكات".
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه كه ناوه‌كه‌ی نه‌نووسراوه ده‌ڵیت: "كورد به‌رامبه‌ر به‌شداریكردن له حكوومه‌تی داهاتوو مه‌رجی ده‌بێت. له پێش هه‌موویانه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپسێردراوهكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور. ئاراستهیهكیش هه‌یه ده‌یه‌وێت پرسی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆككۆمار) و پۆسته سیادی و حكوومییه‌كانی دیكه‌ی عێراق به یه‌ك پاكێج یه‌كلایی بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك پشت له رێككه‌وتنه‌كه نه‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو پشكی خۆی له پۆسته‌كان ده‌ستكه‌وت".
هه‌مان سه‌رچاوه گوتوویه‌تی: "پارته كورییه‌كان ئه‌وه‌یان به بیر شانده‌كه‌ی به‌غدا هێناوه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی عێراق له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و بابه‌كر زێباری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراقیان له پۆسته‌كه‌ی لاداوه و ساڵی 2016 بوونه‌ته هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی پێشووی عێراق".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌م زووانه شاندی سیاسی هێزه سوننه‌كانی عێراقیش دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌واو بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه پاش واژووكردنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 به‌یه‌كجاریی روون ده‌بێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی پێشووی هاوپه‌یمانێتی هێزه سوننه‌كان ده‌ڵێت: "كوتله براوه‌كانی سوننه سازش له‌سه‌ر مافی خۆیان ناكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و له داهاتوودا لێكتێگه‌یشتی زیاتر له‌وباره‌وه ده‌بینرێت. چونكه ئه‌و پرسه یه‌كلایی نابێته‌وه ته‌نها له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی گشتگیر نه‌بێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م پۆسته گرنگه‌كان دابه‌شبكرێن".
پێشبینی ئه‌وه‌یشی كردووه، كۆبووهنهوهكانی كوردستان كه جووڵه‌یه‌كی فراوان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بابه‌تی نوێ بێنێته ئاراوه‌و نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی نوێ بخوڵقێنێ".
سه‌عدی پیره گوته‌بێژ به‌ناوی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له هه‌مان چوارچێوه‌دا رایگه‌یاندووه: "یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك دۆسیه و داواكاریی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ پێشكه‌شی هێزه سیاسییه‌كان كردووه، ئه‌وانیش په‌یوه‌ستن به مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد و رۆڵیان له قۆناغی داهاتوودا".
به‌ڵام حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ده‌ڵێت: "شاندی فه‌تح چوونه‌ته هه‌ولێر و كۆمه‌ڵێك لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بووه له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و بنه‌ما جێگیره نیشتمانییه‌كان. به‌ڵام به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌ندا گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت، چونكه دید و بۆچوونی حزبێك له حزبێكی دیكه جیاوازه و پێویسته هێزه‌كان له‌سه‌ر مێزێك پێكه‌وه كۆده‌نگییان له‌سه‌ری هه‌بێت".
عه‌بدولڕه‌حمان لوێزی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری زۆره حكوومه‌تی نوێ له هه‌ر ساتێك‌دا پێكبێت و كوتله‌كان ده‌یانه‌وێت به‌شداریی تێدابكه‌ن و هه‌موو درووشمه‌كانی زۆرینه‌ی سیاسیش له‌به‌رده‌م خواستی هێز و پیكهاته سیاسییه‌كاندا ده‌توێنه‌وه".
حه‌سان ئه‌لعیدانی شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "خواستێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان فراوانتر بكرێن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ. ده‌ره‌نجامی نزیك له یه‌كی هێزه سه‌ره‌كییه‌كان و شكستهێنانی به‌شێكیان له پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه له به‌غدا، وای لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لایه هێزه پێشه‌نگه‌كانی دیكه له ناوچه‌كانی دیكه تا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌دا جێگایان بكرێته‌وه. حكوومه‌تی نوێش پێكنایه‌ت تا سه‌رجه‌م هێزه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته سیادی و باڵاكان رێكنه‌كه‌ون".