فوئاد مه‌عسووم له‌سه‌ر كوژرانی خۆپیشانده‌رێك هاته ده‌نگ
به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با هاووڵاتییان خۆپیشاندانێكیان ساز كردبوو

K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، داوا له لایه‌نه ئه‌منی و دادوه‌رییه‌كان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی به په‌له له كوژرانی خۆپیشانده‌رێك و برینداربوونی دوو خۆپیشانده‌ری دیكه بكرێت، كه به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ته‌واوی رێكاره یاساییه‌كان بگیرێته‌به‌ر و لایه‌نی به‌رپرسی رووداوه‌كه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رۆك كۆمار دووپاتی ده‌كاته‌وه، خۆپیشاندان و راده‌ربڕین له رێگه‌ی هه‌ر ئامرازێك و به رێگه‌ی ئاشته‌وایی بێت، رێگه‌پێدراوه به گوێره‌ی ده‌ستوور، هاوكات بنه‌مایه‌كی دیموكراتییه، به‌و مه‌رجه‌ی توندوتیژی تێدا به‌كارنه‌هاتبێت.
سه‌رۆك كۆماری عێراق داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، رێكاری پێویست بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتییان بگرنه به‌ر و گوێ له داواكانی خۆپیشانده‌ران بگرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌كارهێنانی توندوتیژی ره‌تده‌كاته‌وه تێیدا هاتووه، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نابێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بكرێت كه به ئاشتییانه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، هاووڵاتییانی ناحیه‌ی ئیمام سادقی پارێزگای به‌سره، له دژی بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با خۆپیشاندانێكیان ساز كرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
ا. م