میلیشیایه‌كی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران خرایه لیستی تیرۆر

K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، میلیشیای "سه‌رایا عه‌شتار"ی خسته لیستی تیرۆر، كه به پشتیوانی ئێران چالاكییه‌كانی له وڵاتی به‌حره‌ین ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، "سه‌رایا عه‌شتار" گرووپێكی تیرۆریستی بیانیین، ئه‌و گرووپه پشتیوانییه داراییه‌كان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و گرووپه له ساڵی 2013ه‌وه دامه‌زراوه، ئامانجیش لێی رووخاندنی حكوومه‌تی به‌حره‌ینه، له چه‌ند هێرشێكی جیاوازیشدا، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه و چه‌ك و پێداویستی و ته‌قه‌مه‌نیشیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا، له هه‌وڵدایه گاردی كۆماری ئێران (پاسداران) بخاته لیستی تیرۆر، كه به‌رپرسی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه به‌و میلیشیایانه له ناوچه‌كه.
ا. م