پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و به پاكێجێكی هاوبه‌ش داواكارییه‌كانی كورد ده‌خه‌نه‌ڕوو
به پاكێجێكی هاوبه‌ش ده‌چنه‌وه به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە رۆژی دوو شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی لە هەولێر کۆببنەوە بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
سەرچاوەیەکی باڵا بە کوردستان24ی رایگەیاند، وێرای گفتۆگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکە دا رەشنووسێک لەبارەی خواست و داواکارییه‌كانی کوردستان، لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دا ئامادە بکه‌ن.
بڕیاریشە لیژنەیەکی هاوبەش پێبكهێنن بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ چەسپاندنی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق.
ا. م