رێكخه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى پوتن و تره‌مپ بۆ كوردستان24: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه بۆ جيهان گرنگه
هەردوو سەرۆکانی ئەمەریکا و رووسیا لە هێلسینکی پایتەختی فینلەند لە کۆبوونەوەدان
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى گشتيى په‌يوه‌ندييه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فنله‌ندا، جۆنى مۆڵسه، كه رێكخه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى رووسيا و ئه‌مه‌ريكايه، سه‌باره‌ت به گرنگى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى نێوان پوتن و تره‌مپ، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه بۆ جيهان بايه‌خى خۆى هه‌يه.
گوتيشى: "فنله‌ندا كلتوورێكى هه‌يه له پێشوازيكردن و ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه، له بوارى ئاسايش و ژينگه و بواره‌كانى ديكه‌ش".
هه‌روه‌ها گوتى: "زۆر گرنگه قسه له سه‌ر كێشه‌كانى جيهان بكرێت و ئێمه خۆشحاڵين ئه‌و ژينگه‌يه‌مان ره‌خساندووه، تا هه‌ردوو سه‌رۆك قسه بكه‌ن".
رێكخه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ و پوتن ئه‌وه‌شى گوت: "پێمان وايه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه شتێكى لێ سه‌وز ده‌بێت. دواى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه جيهان به‌ره‌و ئاراسته‌يه‌كى باشتر ده‌ڕوات و هێشتا دوورين له‌وه‌ى بگه‌ينه ئاشتييه‌كى جيهانى به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه هه‌نگاوێكى گرنگه".
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ له هيلنسكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پوتین پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و تێيدا رايگه‌ياند، "سەرۆکێکی جیاواز، من دڵخۆشم بە دیدارت لێرە لە فینلەند. ئێمە بەردەوام لە رێگای تەلەفۆن پەیوەندیمان هەبووە، ئێستا کاتی ئەوەیە گفتوگۆیەکی بازرگانی ئاسامان هەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە شتگەلێکی زۆر لە جیهان روودەدەن، دەبێت ئێمە باسیان لێوە بکەین".
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پێش چوونە ژووری کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، پەیوەندی خراپی ئەمەریکا و رووسیای بۆ "گەمژەیی" ساڵانی پێشووی حوكمڕانی ئەمەریکا گەڕاندەوە.
لە ئێستادا، هەردوو سەرۆکانی ئەمەریکا و رووسیا لە هێلسینکی پایتەختی فینلەند لە کۆبوونەوەدان، ئەمەش یەکەمینجارە ترەمپ و پوتین دیداری هاوشێوە ئەنجامدەدەن.
ئ.ڕ