ئاڕنۆڵد ره‌خنه‌ی توند له تره‌مپ ده‌گرێت
"بۆ سێڵفییهكت له‌گه‌ڵ پوتین نه‌گرت".. شهرمنانهترین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئارنۆڵد شوارزنگه‌ر، ئه‌كته‌ر و حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی په‌یامێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: "كۆنگره رۆژنامهوانییهكهتم بینی له‌گه‌ڵ پوتین، زۆر پێی سه‌رسام بووی، چاوه‌ڕێم ده‌كرد داوای واژوو یان وێنه‌یه‌كی سێڵفی لێبكه‌ی".
له‌و په‌یامه ڤیدیۆییه‌دا، ئارنۆڵد، بۆ تره‌مپ ده‌ڵێت: "له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌كو پارچه‌یه‌ك مهعكهرۆنهی سووركراوه ده‌ركه‌وتی".
له درێژه‌ی قسه‌كانیشدا، ئارنۆڵد پێیوایه، تره‌مپ سته‌می له هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، سیسته‌می دادوه‌ری و ته‌واوی وڵاته‌كه كردووه و ده‌ڵێت: "ئێوه، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، نابێت ئه‌و شتانه بكه‌ن، ئێوه چیتان به‌سه‌ر هاتووه؟"؟
دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی تره‌مپ و پوتین، له هێڵسینكی پایته‌ختی فینلاند، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كراوه، به‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پوتیندا لاواز ده‌ركردووه.
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، تره‌مپ له‌سه‌ر سینیه‌كی زیوین شكۆی رۆژئاوای دایه ده‌ست پوتین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جۆن مه‌ككه‌ین، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كانیش ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرتووه و ده‌ڵێت: "خراپترین و شهرمنانهترین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بوو كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه سازكرابێت".
ا. م
President @realDonaldTrump, remember, America first. pic.twitter.com/JDEm2rR50G
— Arnold (@Schwarzenegger) July 16, 2018
ا. م
