کچێک لە سلێمانی بە گوللـەی تاپڕ گیانی لەدەستدا

K24 - ههولێر:
شەوی رابردوو (19/07/2018)، کچێکی تەمەن 24 ساڵ لە ناحییەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە گوللـەی تاپڕ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی، هەواڵی مردنی کچێک بە ناوی (ن، ل، ع) لە ناحییەی بازیان بڵاوکردەوە و لە زاری بنەماڵەی قوربانییەکەش ئاشکرای کردووە،" لەکاتی داگرتنی تاپڕەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێک، فیشەکێک لە تاپڕەکە دەرچووە و بەهۆیەوە کچەکە گیانی لەدەستداوە".
لە ئێستادا لە لایەن تیمەکانی بەڵگە و تاوانی سەر بە بنکەی پۆلیسی بازیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
H.J