وەزارەتی رۆشنبیری یەك مانگ مۆڵەت دەداتە میدیا بینراو و بیستراوەكان
تەواوی میدیاكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكاتەوە، ئەوانەی مۆڵەتی ساڵانەیان تەواو بووە، مۆڵەتەكانیان نوێبكەنەوە.
بە گوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، یەك مانگ مۆڵەت دراوەتە میدیا بینراو و بیستراوەكان بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەیان.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە: "بە پێچەوانەوە بە پێی رێنمایی رێكخستنی فریكوێنسی سپێیس لە هەرێمی كوردستان/ ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان مۆڵەتەكەیان هەڵدەوەشێتەوە".
وێنەی نووسراوەكە:

H.J